کەناڵی سی ئێن ئێن لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکایی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمەریکا لە گفتوگۆ نهێنییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەوڵنادەن ئیسرائیل بە وازهێنان لە تۆڵەسەندنەوە لە ئێران ڕازی بکەن.
لە درێژەی ئەم هەواڵەی سیئێنئێندا هاتووە، ئیدارەی بایدن چاوی لەوەیە، وەڵامی ئیسرائیل بەجۆرێک بێت دۆخی ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز نەکات و نەبێتە هۆی فراوانبوونی جەنگ.