zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە لوبنان

 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان.

بەگوێرەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، “عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت”.

ئامژەی بەوەش کرد. عێراقچی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان باس لە میکانیزمی یارمەتییە مرۆیی و فریاگوزاریەکان و شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات، هەروەها ئەگەری چارەسەرکردنی بریندارەکانی ئێران پرسێکی دیکەی سەردانەکەیە.

هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە، “تازە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەیروت نیشتوینەتەوە، ئێرانیش لە هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی لوبنان چەسپاوە”.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر گرێبەستی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

راگەیندراوێک لە لەوەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

خزمەتگوزاریی نزیکەی سێ ملیۆن کەس له پسوولەی خۆراک راگیرا

سەڵاح