ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عەلی خامنەیی: ھێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بۆ بەریگرییکردن لە خۆمان بووه‌

ڕابەری ئێران، عەلی خامنەیی ڕایگەیاند کە ڵاتەکەی ھێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی ١ی ئەم مانگەی بۆ سەر ئیسرائیل، لەچوارچێوەی “بەریگرییکردن لە خۆی”، ئەنجامیداوە.

عەلی خامنەیی دوای چوار ساڵ، بۆ یەکەمجار گوتاری ھەینی لە مزگەوتی “ئێمام خومەینی” لە تاران پێشکەش کرد کە لە میانیدا، رێوڕەسمی رێزلێنان لە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا و فەرماندە لە سوپای پاسداران، عەباس نیلفرووشان، بەڕێوەچوو کە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو لە ئاکامی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگایەکی حزبوڵڵا لە بەیروت، کوژران.

عەلی خامنەیی باسی لەو ھێرشە مووشەکییە کرد کە ڕۆژی ١ی ئەم مانگە لەلایەن سوپای پاسداران کرایە سەر ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە ئێران ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ئیسرائیل لە چوارچێوەی “بەریگرییکردن لە خۆی”، ئەنجامیداوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتەکەی ھیچ کاتێک لە وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێک ئەگەر بکریتە سەری، دوودڵ نابیت و دووپاتی کردەوە کە ھەر کاتێک ھیرش بکرێتە سەر وڵاتەکەی، ئەوا دەست بەجێ وەڵامی ھێرشەکە دەدەنەوە.

ڕابەری ئێران وەک ئاماژەیەک بۆ ھێرشی “گەردەلوولی ئەقسا” کە حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دژبە ئیسرائیل ئەنجامی دا، گوتی: “ھێرشەکانی فەڵەستینییەکان دژبە ئیسرائیل، بەتەواوی ڕەوان“.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

بلومبێرگ: بەرپرسێکی قەتەر کۆشکەکەی لە بەریتانیا بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشتووە

یاسین

‎تونێلی پیرمام بە یەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکاندا دادەخرێت

گوران

زیقار.. کارمەندێکی ئاسایش لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان کوژرا

سەڵاح