zagros news agency

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی: ئاگرەکەی سلێمانی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت کە، کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێک، لە دەرەوەی وەسفی قەبارە و تینی پڕوکێنەری، ئاگرێکی وا گەورە کە گەرمییەکەی ئاسنی دەتوانەوە و کڵپەکەی ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیبوو؛ ڕووداوێک کە تەنها ئاگرنەبوو، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان.

بەرگری شارستانی سلێمانی دەشڵێت، دەستبەجێ، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەمیدی مافپەروەر ئاری محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی و ١٤ تیمی بنکەکانمان ڕووبەڕووی یەکێک لە سەختترین و مەترسیدارترین ئاگرکەوتنەوەکان بوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرێک کە دەتوانین بڵێین هاوشێوەی لە جیهاندا کەمە و لەدەرەوەی توانای مرۆڤدایە، بەڵام ئازایەتی و گیانفیدایی تیمەکانمان وایکرد بەسەر مەترسییەکاندا زاڵ بن و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و پارکێکی لە قەزای عەنکاوە دانا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

یاسین

‎ئەمریکا : دەیان ئامانجی سوپایی پاسداران لە ئێران بۆردومان کراون

گوران