ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێدەكات

 

ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خێراتر كراوە و بەزووترین پرۆسەكە لەو شارەوانییانەی كە كارە هونەری و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە دابەشكردنی زەوی دەست پێدەكات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئێستا لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە، بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەن و هەنگاوەكانی پرۆسەكەش زۆر بە باشی چووەتە پێش و بە زووترین كات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دابەشكردنی زەوی دەست پێدەكات.

ئاماژە بەوەش كراوە: هەر ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبووەوە و داوای لێكردن بە زووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن، پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەست پێدەكات.

بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە كردەیی دەچێتە واری جێبەجێكردن و زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.

سەرنج خراوەتە سەر ئەوەش: ئەو شارەوانییانەی كە هەموو ڕێكارەكانیان تەواو كردووە بەزووترین كات پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەو شارەوانییانە دەست پێدەكات و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە، زەویان بەسەردا دابەش دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی ھەینی سەرۆك بارزانی و ھەردووک جێگرەکەی بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) دەکەن.

دڵشاد

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: زۆربەی تووشبوانی ئایدز لە سەنتەرەکانی جوانکاری بووە

سەڵاح

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ بە ڕیمۆنتادا خۆی گەیاندە پلەی دووەم جێی ریال

یاسین