zagros news agency

ئیسرائیل گوندەکانی حەما و حومسی کردە ئامانج

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، سوپای ئیسرائیل لە گوندەکانی حومس و حەما هێرشی کردووەتە سەر سێ بنکەی سەربازیی حکوومەتی سوریا
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئامانجەکانیان بریتی بوون لە کۆگایەکی مووشەک لە ڕۆژهەڵاتی حەما، ٢ کۆگای چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی شینسەر و گوندی شاتای لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی حەما.
لە هەمان کاتدا دەزگای فەرمیی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی حەما و حومس نەکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هێرشی کردە سەر کیێڤ 14 کەسی کوشت کە یەکێکیان ئەمەریکیە

سەڵاح

ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی بەریتانیا کرانەوە

یاسین

ژنێک لە بەغدا هاوسەرەکەی دەکوژیت

سەڵاح