ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران

 

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، له‌ سنووری پاریزگای سه‌ڵاحه‌دین، شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران.

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2024، فه‌رمانده‌یه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی كه‌ركووك، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ی عێسی سنووری فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین، بۆدومانی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان كرد.

هاوكات فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو، له‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا شه‌ش چه‌كداری داعش هه‌بوون و سه‌رجه‌میان كوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرژیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە پەرەسەندن ‌دایە

سەڵاح

کەشناسی : لەهەندێ ناوچە تاوە باران و بروسکە دەبێت

سەڵاح

ڕۆژی یەکشەممە نابێتە پشوو

سەڵاح