ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زانیاریی نوێ لەبارەی گەیشتنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ گەیشت

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، گوژمەی دووەمی پارەی مووچەی مانگی نۆ، کە 328 ملیار دیناری تەمویلی هێزە ئەمنییەکانە نێردراوە. جێگری سەرۆکی لێژنەی داراییش باس لە هەوڵەکان بۆ ناردنی 243 ملیار دیناری دیكە دەکات.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “دوێنێ ئێوارە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، 328 ملیار دیناری تەمویلی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان نێردرا و پارەکە وەرگیرا.”

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو 598 ملیار دیناری فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست بوو، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

بەرپرسەکەی دارایی ئاشکراشی کرد: “لەو 598 ملیار دینارەی بۆ تەمویلی مووچەی مانگی نۆ، ئێمە 243 ملیاری کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتمان پێ پڕ کردووەتەوە، ئێستا نزیکی 680 ملیار دیناری پارەی مووچەی مانگی نۆ بەردەسته.”

سەرچاوەکەی دارایی جەختی کردەوە، چاوەڕوانن 243 ملیار دیناری تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت بنێردرێ، گوتیشی: “هەفتەی پێشوو لەگەڵ دارایی عێراق ڕێکكەوتین ئەم هەفته 243 ملیارەکە بنێردرێ و چاوەڕوانین بگات.”

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت و هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت.، گوتیشی:” ئەمڕۆ 243 ملیارەکە بنێردرێت، سبەی مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت و بۆ ئەمەش هەموو ئامادەکارییەک کراوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی چەند پرسێکی هاوبەش تاوتوێ دەکەن

یاسین

لە کەرکووک دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران

یاسین

زیاتر لە هەشت ملیار دینار بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین