ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگای سەڵاحەددین… شەش تیرۆریستی داعشی كوژران

 

بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، رایگه‌یاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشتن بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، گردبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی عیس ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش تیرۆریستانی داعش کوژراون.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لەنێو کوژراوەکاندا، بەناو فەرماندەی کەرتی بەڕا لە ویلایەتی سەڵاحەددین سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ھەیە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

لێخۆشبوون بۆ بەشێکی قەرزی هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی نوێی میسر دەکات

یاسین