ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌رپرسانی هه‌رێمى كوردستان و شاندێکی ئه‌مه‌ریکی یەکخستنەوەی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

 

له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، شاندێکی ئه‌مه‌ریکی به‌ سه‌رۆكايه‌تيى جه‌نه‌رال کیڤن لیهی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و سووریا و به‌رپرسانى باڵا و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که‌  دانیال شەپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئه‌مه‌ریکا ئۆنڵاین ئاماده‌ی بوو، يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و‌ پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنرا و دوايين هه‌نگاوه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونى كۆى پرۆسه‌كه‌يان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها‌ ديد و بۆچوونيان ده‌رباره‌ى نه‌هێشتنى گيروگرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، خسته‌ ڕوو.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی دۆستیان له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ئه‌نجامگه‌يشتنى پرۆسه‌كه‌ و نه‌هێشتنى گرفته‌كانى به‌رده‌می، به‌ پێويست زانى. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ يارمه‌تى و پشتگيريى ئه‌مه‌ریکا، دووپات كرايه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان باشترکردنی كوالێتی و ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستییە لە كەرتی گشتییدا

سەڵاح

ترەمپ: بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئێران دام

سەڵاح

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

یاسین