zagros news agency

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر هەنگاریا لەدەستدا

لە یارییەکانی ئەمشەوی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی نەیشنزلیگ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی بوسنە بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی مانشافت توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لەو تایمەدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانی بەڕەچەلەک کورد، دەنیز ئۆنداڤ لە خولەکەکانی 30 و 36دا تۆماربکات و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

پە دووەم تایم، هەڵبژاردەی خاوەن یاریگا باشتر گەڕایەوە و دەیویست بەڵایەنی کەم ئەنجامەکەی یەکسانبکاتەوە، هەوڵەکانی خستە گەڕ تاکو توانیان لە خولەکی 70دا توانی گۆڵێک لەڕێگەی زیکۆی سەرکردەوە تۆماربکات، بەڵام تاکە گۆڵەکە نەبووە فریادڕەس و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پێشەنگی گرۆپەکەیەتی بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ، بوسنەش تەنیا خاڵێکی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنە…مەسرور بارزانی پشکداری د بەهیا محسن سالح ‌ئامێدی دا کر

سەڵاح

یەڵدز لە یۆڤانتۆس یاخی دەبێت و ڕیاڵ مەدرید بە ئامانجی دەگرێت

یاسین

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا، هەناردەکردنەوەی نەوتیان تاوتوێكرد

سەڵاح