zagros news agency

سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق پیرۆزبایی له‌ مەسرور بارزانی ده‌كات

 

جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەڵێت، لەم بۆنەیەدا دووپات لەسەر ئەوە دەکەینەوە کار بە دەستوور بکرێت، ئەوەش وادەکات یەکگرتوویی عێراق و بەرژەوەندیی تەواوی عێراقییەکان پارێزراوبێت.

سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵی باسی لەوە کردووە، دەستوور دەتوانێت پارێزگاری لە سەرەوەت و سامانی وڵات بکات و گەرەنتیی دابەشکردنی بەسەر هەمووان بێ جیاوازی زامن دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووداوەکانی ئەڵقەی کۆتایی وەرزی سێیەمی “The Walking Dead: Dead City”

ART

وەرگرتنی بەرهەم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی کەرکووک درێژکرایەوە

ART

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە

یاسین