zagros news agency

میری قەتەر: ئیسرائیل پێشتر پلانی بۆ ئەم شەڕە داناوە

تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەر ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەوڵی فراوانکردنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات چونکە پێشتر پلانی بۆ ئەم کارە داناوە.

ئال‌سانی دەڵێت؛ ئاسانترین رێگە بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی لوبنان، کۆتایهێنانە بە شەڕی غەززە.

میری قەتەر دەڵێت: ئاسانترین ڕیگە بۆ ڕاگیرانی شەڕ لە سنوورەکانی لوبنان بریتیە لە ڕاگرتنی شەڕ لەکەرتی غەززەکە داواکاری زۆرینەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل زیادکردنی گرژییەکانی و فراوانکردنی شەڕی هەڵبژاردووە چونکە پێشتر پلانی بۆ ئەمە داناوە و دەزانێت مەودای بۆ ئەم کارانە هەیە. داوا کۆتایهێنان بە شەڕی لوبنان دەکەین و جێبەجێکردنی داوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق: لە هێنانی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ عێراق دەستی مەزهەبی هەیە

سەڵاح

تاران؛ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی خۆڵبارین بەڕێوە چوو

یاسین

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بۆ زاگرۆس: داواكارم به‌زووترین كات كابینه‌ی ده‌یه‌م پێكبهێنرێت

یاسین