zagros news agency

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای دەکات، دەست بە خەرجکردنی یەکەم مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “سبەی پێنجشەممە 17ی 10 دەست بە دابەشکردنی مینحەی یەکەم مانگی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “لەسەر فەرمانی جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مینحەکە دەدرێت و مینحەکەش لەسەر خەرجیی وەزارەتی ئەوقافە، بڕەکەی مانگانە 250 هەزار دینارە و هەزار و 500 مامۆستای ئایینیی خۆبەخش لە هەموو شارەکان دەگرێتەوه.”

نەبەز ئیسماعیل ئاشکراشی کرد، ئەو مینحەیەی دابەش دەکرێت هی مانگی نۆیە و مەرجی پێدانی ئەو بڕە پارەیەش ئەوەیە، کە خۆبەخش بێت و هیچ مووچەیەکی لە حکوومەت نەبێت.

وەزارەتی ئەوقاف جەختی کردووەتەوە، کە مینحەکە بۆ مانگەکانی 9، 10و 11و 12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هەوڵیش هەیە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێگاچارەی دیکەی یاسایی بۆ مامۆستایانی خۆبەخش بدۆزرێتەوە.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: له‌ هه‌ولێر گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا ده‌كه‌ین

سەڵاح

به‌په‌له‌..زاگرۆس زانیاری ورد له‌سه‌ر گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهاندا لە هەولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین

ڕۆژنامەی تەلەگراف: حزبوڵڵای لوبنان چەکی ئێرن لە فڕۆکەخانە دەشارێتەوە

سەڵاح