zagros news agency

کەمی دەرمان ژیانی ٢٢٥ هەزار کەسی خستۆتە مەترسیەوە

وەزارەتی تەندروستی لە غەزە هۆشداری دا لەبارەی کەمیی ئامێرەکانی وێنەگرتنی پزیشکی، و ئاماژەی بەوە کرد کە %76 لە ئامێرەکانی وێنەگرتن لە کار کەوتوون.

بەپێی راگەیەنراوەکە، تەنها %24 لەو ئامێرانەی ماونەتەوە لە دۆخێکی سەختدا کار دەکەن، لەگەڵ زیادبوونی پێویستی نەخۆشخانەکان و کێشەی چاککردنەوە و دابینکردنی پارچەی یەدەک.

وەزارەتەکە هەروەها رایگەیاند، ژوورەکانی نەشتەرگەری پێویستییەکی خێرایان بە ئامێری فلۆرۆسکۆپی هەیە، چونکە تەنها 5 ئامێر لە کۆی 16 ئامێر بەردەستن.

لە هەمان کاتدا، تەنها 5 ئامێری سی‌تی‌سکان لە کۆی 18 ئامێر کار دەکەن و لەژێر فشاری زۆردا ناتوانن پێداویستییە ڕۆژانەکان دابین بکەن.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد کە کەمیی دەرمان یەکێکە لە مەترسییە سەرەکییەکان کە ژیانی نزیکەی 225 هەزار نەخۆشی تووشبووی پەستانی خوێن لە غەزە دەخاتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مامۆستایانی ئایینی ئاكرێ: هیچ بیانویه‌ك بۆ به‌غدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌ نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان

سەڵاح

ئاری نانەكەلی بۆ زاگرۆس: به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك پیلانگێری كۆتایی هات و جاشه‌كانیش روویان بۆ خه‌ڵكی ده‌ركه‌وت

دڵشاد

وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باكوری راین وێستڤالیا كۆبووەوە

سەڵاح