zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا كۆ بوونه‌وه‌

 

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2026/10/19، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا و شاندێکی ياوه‌رى كرد.

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه‌ به‌ڕێز ئيرفان سديق، باڵیۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و سەربازیدا، هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا تاوتوێ كران.

دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی تازه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبارەی یەختە نوقومبووەکە زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا

سەڵاح

بە فەرمانی مەسرور بارزانی؛ 11 گەنجی دەستبەسەرکراو لە لیبیا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

سەڵاح

لێژنەی دارایی پەرلەمان: مووچەی فەرمانبەران دەستەبەرە

یاسین