ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : لەم ناوچانە تاوە باران و بروسکە دەبێت

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە   17– 10 – 2024

کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت . لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین  بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە وە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت. وە هەروەها  لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە  بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ  .

خێراى با /  لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (10 –  20) کم/ک

ئاراستەی با/ باشووری رۆژهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت

مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10) کم  دەبێت  . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5- 6 ) کم دەبێت

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

 

 

سبەی هەینی  18 – 10 – 2024

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری بالەکایەتی هەیە.

پلەکانی گەرما  / نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە  تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

خێراى با /   لەسەر خۆ – مام ناوەند (10 –  20) کم/ک لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم کەمێک چالاک دەبێ .

ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت.

مەوداى بینین / لە نێوان (7– 9 ) کم دەبێت  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 28  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 27 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 25 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 30 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 24  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 18  پلەى سیلیزى

سۆران    :  27  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   32  پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى / 17- 10- 2024

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

كەمێك لەمەوبەر لە پرێس كۆنفرانسێكدا، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدڕاڵی، بە فەرمی كشانەوەی خۆی لە دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند. هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە لە سێ ساڵەی كاركردنیدا وەك ئەندامی دادگاكە و لە كاتێكدا كە زیاتر لە سی ساڵ خزمەتی لە بواری دادوەری هەیە، هەوڵی داوە لە میانی كاركردنی لە دادگاكەدا بنەماكانی سیستەمی دیموكراسی لە دادگاكەدا بچەسپێنێت.

دڵشاد

گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران هەینی داهاتوو ئەنجام دەدرێت

سەڵاح

لالیگا.. جیرۆنا شکستی بە بەرشەلۆنە هێناو ریالی کردە پاڵەوان

یاسین