zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 05- 03- 2024

کەش / ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتى هەرێم وەهەروەها کەمێک بەفر بارین لەزنجیرە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 15 )کم/س .

ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  .

مەوداى بینین / 8 – 9 کم  دەبێت .

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

 

سبەی چوار شەممە  06- 03- 2024

کەش / ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لەکاتەکانی شەودا نمە باران دەبارێت پاشان شێوازى باران بارین دەگۆڕێت لەهەندێ ناوچەى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات بۆ بارانى مام ناوەند و هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک لەو شاروچکانەى نزیک ناوچە شاخاویەکان دەبارێت لە کاتەکانى دوای نیوە شەو بەڵام لە سەنتەرى پارێزگاکان تەنها نمە باران دەبارێت.

پلەکانی گەرما /یەک پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ جگە لە پارێزگای دهۆک کە کەمێک نزم دەبێتەوە .

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / 7 – 9  کم  دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 18

سلێمانی :17

دهۆک : 16

زاخۆ : 18

هەڵەبجە : 16

کەرکوک : 22

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 23

بەشى پێشبینى

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

06/03/2024

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

دڵشاد

سوپاسالاری ئێران دەڵێت گرژییەکانی ئەم ڕۆژانەی وڵاتەکەی، پیلانیان بۆ داڕێژراوە

یاسین

شمال نیرۆەیی: دێ کارکەم بۆ باشترکرنا زانست و زانينێ ل ھەرێما کوردستانێ

سەڵاح