ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌رپرسی لقی 12ی پارتی: چارەنووسی هەڵەبجە نادەینە دەست هەرزە و لە یاساهەڵاتووەکان

به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایدەگەیەنێت: “چارەنووسی هەڵەبجە نادەینە دەست هەرزە و لە یاساهەڵاتووەکان و هێزی شکستخواردوو.”

دلێر حه‌مه‌كه‌ریم، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە، وەڵامی یەکێتی و وەهاب هەڵەبجەیی دەداتەوە کە لە میدیاوە هێرشیان کردووەتە سەر پارتی.

بەرپرسی لق نووسیویەتی: ”20ی مانگ پێتان دەڵێین کە ئەم شارە چیتر شوێنی پیاوکوژ و تاڵانچی و مرۆڤی قاچاخ و قاچاخچێتی نییە و شێواندنی فەرهەنگی بەرزی ئەم شارە مەزنە قابیلی قبووڵ نییە.”

دەشڵێت: “چارەنووس و داهاتوی ئەم پارێزگایە نادەینە دەست ئاستنزم و هەرزە و لەیاساهەڵهاتوو. هەر لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر بە دەنگی هەڵەبجە و هەورامان و ئەم دەڤەرە ئازیزە پێتان دەڵێین هەڵەبجە شوێنی خەڵەتاندنی خەڵک نییە، چونکە تاقی کردوونەوە و حوکمی شکستخواردووتانی بینیوە.”

ڕاشیگه‌یاندووە: “ئەو ڕۆژە گوزەشت کە بە هەوڵی ترس و تۆقاندن خۆتان و دەسەڵاتە حزبیە فاشیلەکەتان، بە تەزویر بسەپێننەوە بەسەر ئەم خەڵکە بەشمەینەتەدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەواڵگری هەنگاریا ئەو ئافرەتەی ئامێری پەیوەندی پەیجەری دروست کردووە، دەپارێزێت

سەڵاح

هەولێر … تا ئێستا 75 هەزار زیارەتكاری ئێرانی گەیشتوونەتە شاره‌كه‌

سەڵاح

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

گوران