zagros news agency

حزبوڵا دەیان مووشەک و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئاڕاستەی ناو ئیسڕائیل كرد

 

سوپای ئیسڕائیل دەڵێت ڕۆژی شەممە حزبوڵای لوبنان دەیان مووشەک و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی باکووری ئیسڕائیل کردووە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە کەسێک کوژراوە، وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیلیش وتی ڕۆکێتێک ئاڕاستەی ماڵەکەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو کراوە.

هاوکات ئیسڕائیل بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و بەرپرسانی تەندروستی غەززە وتییان بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە 30 کەس لە سەرانسەری غەززە کوژراون.

لە کاتێکدا کە ئیسڕائیل لە دوو بەرەوە شەڕ دەکات، وەزارەتی تەندروستی لوبنان وتی لانیکەم دوو کەس لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا لە نزیک شارۆچکەی جونییەی زۆرینە کریستیانەوە کوژراون.

شایەتحاڵان دەڵێن خەڵکەکە دوای تەقینەوەیەک لە ئوتومبێلێک دوورکەوتوونەتەوە و دواتر کەسێکییان بینیوە دوای تەقینەوەی دووەم سوتاوە.

سوپای ئیسڕائیل وتی لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی هێرشەکە دەکات. حزبوڵاش لێدوانی نەداوە.

لە باکووری ئیسڕائیلیش هەندێک لە ڕۆکێتەکان بەرپەرچ دراونەتەوە بەڵام یەکێکییان لە بینایەکی نیشتەجێبوونی داوە، ئەمەش بەپێی لێدوانی پۆلیس.

دەزگای فریاکەوتنی خێرای ئیسڕائیل وتی کەسێک کوژراوە و نۆ کەسی دیکە لە چەند شوێنێکی جیاواز بریندار بوون.

وتەبێژەکەی نەتانیاهوش وتی سەرۆک وەزیر لە ماڵەکەیدا نەبووە کە بۆ پشوو بەکاریدەهێنێت لە کەیسەرییە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.

دواتر میدیاکانی ئیسڕائیل ڤیدیۆیەکی نەتانیاهویان بڵاوکردەوە لە پارکێکدا، نەتانیاهو وتی ” هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەبەردەمماندا، بەردەوام دەبین تاوەکو سەرکەوتن.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو

سەڵاح

ئەمەریکا کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی سووریا کرد

سەڵاح

شاره‌زایه‌كی بواری ئه‌منی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی تاران ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئیسرائیل كردونییه‌ته‌ ئامانج

یاسین