zagros news agency

ئەمەریکا کاروانێکی سەربازی ڕەوانەی سووریا کرد

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایانکرد، کاروانێکی سەربازی ئەمەریکا لە عێراقەوە گەیشتووەتە ناوچەکانی دێرەزوور و حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کاروانەکەی ئەمەریکا پێکهاتوون لە 40 بارهەڵگری سەربازی و چەند هێلیکۆپتەرێک، بەرەو سێ بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا چوون، بەشی سەرەکی هێزەکەش چوونەتە کێڵگەی غازی عومەر لە دێرەزوور.

ئاماژەیان بەوەشداوە؛ ناردنی ئەو هێزەی ئەمەریکا لە عێراقەوە بەشێک لە ستراتیجی دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، کە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە دەستی پێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

فەرماندەیی گشتیی سوپای سوودان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح