ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئەڵمانیا.. کەین سەرکردایەتی بایرنی کردو سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئەڵمانیا و لە یاری بەهێزدا بایرن میونشن میوانداری شتوتگارتی کرد.

 

لە کوتاییشدا بایرن توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە میوانەکەی بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام لەو تایمەدا هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و بەبێ هیچ گۆڵێک تەواوبوو.

 

لە تایمی دووەم، بایرنی خاوەن یاریگا باشتر گەڕایەوە نێو یاریگا و هاری کەین توانی هاتریک تۆماربکات لە خولەکەکانی 57، 60 و 80دا، هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، بەر لە تەواوبوونی یارییەکە بە خولەکێک یاریزان کینگسلی کۆمان توانی گۆڵی چوارەم بۆ باڤارییەکان تۆماربکات و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بایرن میونشن بووە خاوەن 17 خاڵ شانبەشانی لایپزیگ، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ بایرن لە پێشەنگە و شتوتگارتیش نۆ خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئوستراڵیا: ئەگەر ئیسرائیل ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت ئەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات

یاسین

ئەمەریکا داوا لە تیک تۆک دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بپچڕێنێت

یاسین

فەرمانده‌ی سوپای پاسداران ئەساندنەوەی مەیدانێکی گازی لە کەنداو لە نانی شەو پێویست‌ترە

سەڵاح