zagros news agency

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید لە دەرەوەی سانتیاگۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی سێلتاڤیگۆ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ریال مەدرید بوویەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ریال مەدرید دژی سێلتاڤیگۆ کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی بەهێز بینرا و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای یانەی شاهانە بوو، لە خولەکی 20ی یارییەکە کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەکە گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم سێلتاڤیگۆی خاوەن یاریگا ئەنجامەکەی قبوڵنەکردو و لە ئەنجامی هێرشێکدا ویلیوت سوێدبێرگ لە خولەکی 51 توانی گۆڵی یەکسانی یارییەکە تۆماربکاتەوە،

دوای ئەوە ئەنشلۆتی دوو گۆڕانکاری سەرکەوتووی ئەنجامدا و دوای سێ خولەک لە هاتنە نێو یاریگا، مۆدریچ بە ئاسیستێکی بۆ ڤینیسیۆس گۆڵی پێشکەوتنی لە خولەکی 66 تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵدرا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ، سێلتاڤیگۆش لە پلەی دەیەمە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ نووری عوسمان

سەڵاح

درووزیی سووریا هێرشی سەر شارۆچکەی جەرەمانای دیمەشق سەرکۆنە دەکەن

یاسین

کۆمسیۆن: ٣٦ تانە لە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن وەرگیراوە

یاسین