zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە گۆڵێکی هەڵەی لازیۆ بردیەوە

لە یاری هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە ئالیانز ئارینا میوانداری لازیۆی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە بە تاکە گۆڵێكی بەهەڵە لە خۆیان شکستی بە لازیۆی هێنا.

 

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 24دا ناوبژیوان کارتێکی سووری دایە یاریزان ڕۆمانولی یاریزانی لازیۆ کردە دەرەوەی یاریگا، دوای ئەوە چەندین هەوڵدرا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لازیۆ سەرەڕای کەمی یاریزانێک بە نایابی پارێزگاری لە چوارچێوەی گۆڵەکەی کرد تا لە خولەکی 85 ماریۆ گیلا بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی بۆ یۆڤی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی یۆڤانتۆس بە شێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ، لازیۆش 13 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر بەردەوامە

سەڵاح

پردێکی بەناوبانگی نیومەکسیکۆ بەهۆی زۆریی ڕێژەی خۆکوشتنەوە داخرا

یاسین

ساڵانە ٥٠٠ هەزار کەس لە ئێران تووشی نەخۆشیی شەکرە دەبن

یاسین