ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

75چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان چاودێریی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەكەن

 

تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرای دەكات، 75 چاودێری نێودەوڵەتی بەشداریی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەكەن و جەختیش دەكاتەوە، بە دوو قۆناغ هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردن دەكەن.

ماجد روکبی، کۆمیسیاری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕایگەیاند: “تیمی چاودێرانی نێودەوڵەتیمان بەسەر ناوەندەکاندا دابەش کردووە، بۆ سەرپەرشتیکردنی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئێمە 75 چاودێری نێودەوڵەتیمان هەیە، جگە لە تیمێکی میدیایی، کە چاودێریی پرۆسه‌كه‌ دەکات، هەر سەرپێچییەک تێبینی بكرێت، ڕەوانەی کۆمسیۆن دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “پرۆسه‌كه‌ به ‌ڕێکخستن و شەفافیەت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تا ئێستا هیچ تێبینییەکمان نەكردووه‌.”

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە داوای هاوکاریمان لە کۆمەڵێک پسپۆڕی نێودەوڵەتی کردووه‌، بۆ ئەوەی بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن هاوکارمان بن، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکمان لە چاودێرانی نێودەوڵەتی پێنەگەیشتووە.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكراشی كرد: “پرۆسەی هەڵسەنگاندن بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، یەکەمیان لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردن، تایبەت و گشتی و چاودێریکردنی ڕاپۆرتەکانی چاودێران، قۆناغی دووەمیش لەدوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە رێگەی ڕاپرسییەوە دەست پێدەکات، هەروەها دوای ئەنجامەکان دەردەکەون و پێداچوونەوە بە سکاڵاکان دەکرێت، دواتر هەڵسەنگاندنێکی تەواو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ ەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەگەنە بەغدا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ فاكته‌رى سه‌قامگيرى ده‌بێت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

سەڵاح