zagros news agency

فرۆشی دراوی بیانی لە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆر دابەزیوه

 

ئامارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دابەزینێکی بەرچاویان لە کۆی فرۆشتنی دراوی بیانی لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی ئەمساڵدا نیشان داوە؛ بە جۆرێک کە گەیشتووەتە نزیکەی ۳٥.۲۷ ملیار دۆلار، لە بەرامبەر ٥۳.٨۳ ملیار دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی ۲۰۲٥دا.

بەپێی ئامارەکان فرۆشتنی دراوی بیانی لە لایەن بانکی ناوەندییەوە لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بڕی ۱٨.٥٦ ملیار دۆلار و بە ڕێژەی ۳٤.٥٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو.

دابەشبوونی فرۆشتنی مانگانە لە ساڵی ۲۰۲٦دا:

مانگی ئاب: کۆی فرۆشتن ۳.٦۹۷ ملیار دۆلار بووە (۲۷۰ ملیۆن دۆلاری نه‌قدی و ۳.٤۲۷ ملیار دۆلاریشی بۆ بەهێزکردنی باڵانسی بانکەکان لە دەرەوەی پەنجەرەی فرۆشتن).

مانگەکانی تر: تەموز ٥.٦٦۲ ملیار دۆلار، حوزەیران ٥.٨٥۷ ملیار دۆلار، ئایار ٥.۰۹۲ ملیار دۆلار، نیسان ٤.٥٥۹ ملیار دۆلار، ئازار ۳.۳٨٨ ملیار دۆلار، شوبات ٤.۱۳۳ ملیار دۆلار و کانونی یەکەم (کانونی دووەم) ۲.٨٨۳ ملیار دۆلار بووە.

بەراوردی کۆی فرۆشتنی ساڵانی پێشوو:

ئامارەکان دەریانخستووە کە کۆی فرۆشتنی دراو لە تەواوی ساڵی ۲۰۲٥دا گەیشتبووە ٨۰.۳٦ ملیار دۆلار، لە بەرامبەر ۷۷.٦٥ ملیار دۆلار لە ساڵی ۲۰۲٤ و ٥٦.۱۰ ملیار دۆلار لە ساڵی ۲۰۲۳دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخەوان عەبدوڵا: لە پێناو یەکڕیزیی کورد ئامادەی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بووین

یاسین

ئۆپن ئەی ئای ڕێکاری نوێی ئەمنی دەگرێتە بەر

سەڵاح

رێباز حەملان: لە کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانی جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە کرایەوە

یاسین