ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەتحوڵا گولەن، ڕکابەری ئەردۆغان، له‌ ئه‌مه‌ریكا کۆچی دوایی كرد

 

فەتحوڵا گولەن، کەسایەتی ئاینیی تورکی دانیشتوی ئەمەریکا، کە لەلایەن ئانکەرەوە تۆمەتبارکرابوو بە ڕێکخستنی کودەتایەکی شکستخواردووی ساڵی 2016، ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گولەن کە لە ساڵی 1999 وە لە ئەمەریکا ژیاوە، ، پێشتر هاوپەیمانێکی نزیکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوو پێش ئەوەی ببن بە دوژمنی سەرسەختی یەکتر.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “سەرچاوە هەواڵگرییەکانمان مەرگی سەرۆکی ڕێکخراوی فه‌تۆ پشتڕاست دەکەنەوە”.

کەناڵی تەلەفزیۆنی گشتی TRTی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو بانگخوازە کە چارەکە سەدەیەک لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا ژیاوە و لە ساڵی 2017 هاووڵاتینامەی تورکیای لێسەندراوەتەوە، لە نیوەشەودا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.

لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر)، ماڵپەڕی هەرکوڵی گولەن کە لە تورکیا قەدەغەکراوە، ڕایگەیاندووە کە لە ” 20ی مانگی دە”دا کۆچی دوایی کردووە، بەڵێنیداوە وردەکارییەکانی پرسەکەی بڵاوبکاتەوە.

گولەن لە ساڵی 1999وە ڕووی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کرد، کە سەرەتا بۆ چارەسەری تەندروستی بوو، بەڵام پاشان لەوێوە ڕێکخراوی بەناوی خزمەتی دامەزراند کە لەوکاتەدا تۆڕێکی فراوانی قوتابخانە گشتییەکان بوو لە چەندین وڵاتانی ناوچەکەدا.

لە ساڵی 2013دا ناکۆکی گەورە کەوتە نێوان ئەو و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە و دوای سێ ساڵ لەوە لەلایەن ئەردۆغانەوە تۆمەتبار کرا بە هەولێ کودەتایەی شکستخواردوو بۆ ڕووخاندنی و ڕێکخراوەکەی بە ناوی خزمەتی بە ” ڕێکخراوی تیرۆری فەتحوڵا” ناوزەد کرد.

لە 15ی حەوتی 2016 نزیکەی 250 کەس گیانیان لەدەستدا، کاتێک کوتلەیەکی سەربازی هەوڵیاندا حکومەتی تورکیا بڕوخێنن، ئەردۆغان لایەنگرانی گولەنی ناو سەربازی تۆمەتبار کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان گوتی ” ئەم ڕێکخراوە بووەتە هەڕەشەیەک کە بە دەگمەن لە مێژووی نەتەوەکەماندا دەبینرێت” و شوێنکەوتووانی تۆمەتبار کرد بەوەی “وەک چەکێک دژی وڵاتەکەی خۆیان بەکاردەهێنرێن”.

یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لەسەر ئێکس نووسیویەتی، سەرەڕای مردنی گولەن، تورکیا بەردەوام دەبێت لە “شەڕ دژی ئەم ڕێکخراوە، کە کێشەی ئاسایشی نیشتمانی دروست کردووە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی تەلەگراف: حزبوڵڵای لوبنان چەکی ئێرن لە فڕۆکەخانە دەشارێتەوە

سەڵاح

کۆمپانیای Apple پێنووسێکی زیرەکی نمایشکرد

یاسین

جوانکاری بۆ دارەکانى دوورگە ناوەندیەکان شەقامەکان دەکرێت

سەڵاح