ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لایەنەکانی عێراقی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە مەسروور بارزانی دەکەن

 

بەرپرسانی باڵا و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پەیامی جیاجیادا بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە پیرۆزباییان لە حکوومەت و دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان کرد و سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنەیان بە ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییان وەسف کرد.

بە بۆنەی سەرکەوتنی ئارام و دیموکراسیانەی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق پیرۆزباییان لە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمەش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ەرلەمانی عێراق بە وەکاکەت، لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزباییی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەڵێت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم کەشە ئارام و سەقامگیرەدا گوزارشت لە ئیرادەی دەنگدەران و خواستەکانیان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی دەکات. مەندەلاوی هیوای خواستووە کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرایی پێک بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تۆکمەتر بکرێن.

موسەننا سامەرائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زمی عەرەبی سوننە لە عێراق، له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارندنەکانی عێراقی کرد و دەڵێت، هەردوولا ڕۆڵی گەورەیان بۆ ڕێکخستنی ئەم پڕۆسەیە گێڕاوە و بەشداریی کارا و بەرچاوی لایەنە سیاسییەکانیش بە هۆکارێکی سەرکەوتنی ئه‌م پرۆسە دیموکراسییه بوو.

ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنی و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقیش لە پەیامێكدا سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بە ڕەنگدانەوەی پابەندبوون بە دیموکراسی و سەقامگیری زانیوە و دەڵێت، چاومان لە پەرلەمان و حکوومەتێکە بەشدار لە بەرەوپێشبردنی پێشکەوتن و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەشدارە بێت و هەموو ناکۆکییەک لەگەڵ حکوومەتی بەغدا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان بکات.

دوای دەرکەوتنی سەرەتایی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕوانین لە ئەزموونی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، بە پەیامانەوە دیارە بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق لە بەغداش دڵخۆشیی خۆیان بەم سەرکەوتنە پێشان دەدن.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان

یاسین

نیویۆرک تایمز: له‌سه‌ر كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، ئێران ژمارەیەک ئەفسەر و به‌رپرسی باڵای دەستگیرکردووە

سەڵاح

حەفتەم حاجی کورد گیانی لەدەستدا

یاسین