لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە نزیکەی ٤٠٠ هەزار پەنابەری لوبنانی و سووریایی بۆ سوریا پەڕینەوە.
سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی سووریا بە ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسیای ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو پەنابەرە سووریایی و لوبنانیانەی لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە هاتوونەتە نێو سووریا گەیشتووەتە ٣٩٥ هەزار و ٤٨٥ کەس.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، 124 هەزار و 450 کەسیان لوبنانین و 271 هەزار و 350 کەسیشیان سوریین.
حکومەتی سووریا خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە زیاتر لە 26 هەزار کەسی بیانی کردووە کە لە لوبنان هەڵاتوون، لەوانەش نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری دەروونی و کوتان بۆ منداڵان و ئافرەتانی دووگیان.

هەواڵی پێشوو