ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت و جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

لە دهۆک و هەولێر و قوشتەپە چەک و پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دابەش دەكرێت و لەسەر چۆنیەتیی وەرگرتنی پارەکەش لە سایلۆ و بانک، جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە.

سایلۆی هەولێر ئاشكرای كردووە، ڕۆژی سێشەممە 2024/10/22 دابەشکردنی چەکی جووتیاران لە زنجیرە دوو هەزار و 298 تاوەکوو زنجیرە دوو هەزار و 470 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 23ی10، لە زنجیرە دوو هەزار و 470 تاوەکوو زنجیرە دوو هەزار و 650 دەست پێدەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە ڕۆژی سێشەممە 2024/10/22 لە زنجیرە 640 تاوەکوو زنجیره 740 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

جەختیش كراوەتەوە، رۆژی چوارشەممە 23ی10, لە سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە 740 تاوەکوو زنجیره 866 دەست بە دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەکات، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپەش چەک وەردەگرن.

ئاشکراشی کردووە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکوو دووی دوای نیوەڕۆ چەک دابەش دەکرێت و جووتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

سایلۆی هەولێر جەختی کردووەتەوە، کە دەبێت جووتیاران پابەند بەو رۆژە بن، کە بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارەی گەنم بۆیان دیاری دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، بڕی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رج ده‌كات

سەڵاح

ده‌بووایە چه‌ند ساڵ پێش ئێستا‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم هاوتای خانه‌نشینانی عێراق کرابا

دڵشاد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێی كۆمەڵگەی دایكەوە دەرفەتی خوێندن بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەڕەخسێنێ

سەڵاح