zagros news agency

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: چانسی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری لە ئوردنەوە بۆ وڵاتەکەیان کەمە

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) دەڵێت پێویستە ئوردن هەتا ماوەیەکی درێژ خانەخوێی ئاوارەی سوریا، عێراق، یەمەن و وڵاتانی دیکە بێت.
کۆمیساریای باڵای پەنابەران ڕاشیگەیاندووە، ئەگەری گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان زۆر کەمە، پێویستە کار لەسەر شیاویی پەنابەران بۆ هەندێک کار لە ئوردن بکرێت ، پێویستە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییان میکانیزمێکی چالاکتر دابنرێت.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، پێویستە ئەو ئاوارانە وابکرێن کە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و کار بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە و ئابووریی ئوردن بکەن.
ڕاکردنی هاووڵاتیانی سووریا لە دەست سوپای ئەم وڵاتە و هەڕشەی داعش و ئە ئاستەنگیانەی لەلایەن کانتۆنەخۆسەرەکانەوە بۆیان دێت، وای کردووە زۆربەیان نەتوانن بگەڕێەوە زێدی خۆیان.
ئەم‌جۆری کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، هەوڵ دەدرێت پەنابەرانی سووری دەگەڵ وڵاتانی خانەخۆێ ڕابێن و بۆ کار خۆ بەخێوکردن تێکەڵ بە خەڵکی ئەم وڵاتانە ببن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناخەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ دادەنێت

یاسین

سەڵاح و لیڤەرپوڵ بە مێژووێکی گەورەوە جیادەبنەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

سەڵاح