ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کێشەی کورد لە تورکیا بووەتە باسی ڕۆژ

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە داوای لە پەرلەمانی تورکیا کرد داوای لە عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە بکات چەک دابنێت و خۆی ڕادەست بکات.
دەوڵەت باخچەلی، لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلمەنای تورکیا گوتی، پێویست به پرۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەی کوردان لە تورکیان ناکات و کورد لەم وڵاتە هیچ کێشەیەکی نیە و ئەوەی لە تورکیا هەیە کێشەی تیرۆریسمە.
باخچەلی هەروەها داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە کرد بەشداری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا بکات و داوا لە پەکەکە بکات چەکەکانی دابنێت و خۆی ڕادەست بکات و لەنێوبردنی پەکەکە ڕابگەیەنێت.
بە گوتەی بەرپرسی مەهەپە، پەکەکە پێویستیی بە قەندیل و ئەدیرنە نیە و ئۆجالان دتوانێت کێسەی پەکەکە چارسەر بکات. مەبەستی باخچەلی لە ئەدرنە سەلاحەدین دەمیرتاشە.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد
ئەم لێدوانەی باخچەلی لە کاتێکدایە، پێشترێ ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی گشتیی جەهەپە، لەگەڵ “سەزگین تانریکولو” پەرلەمانتاری دیاربەکر و “وێلی ئەخباب” پەرلەمانتاری “مەلەتیە” سەردانی زیندانی “ئەدیرنه‌”یان کرد و لەگەڵ سەلاحدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و “سەلچوک میزراکلی” سەرۆکی شارەوانی پێشووی دیاربەکر کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە ئۆزێل وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند، پێشوازی لە چارەسەری پرسی کورد و هەموو کێشەکانی تورکیا دەکات، هاوکات لەگەڵ دەمیرتاش باسیان لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان کرد.
شیاوی ئاماژە بۆ کردنه سەرۆک مەسعود بارزانی چەند ساڵ لەمەوبەر هەوڵێکی زۆر دا بۆ ئەوەی کێشەی کورد لە باکووری کوردستان بە ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە ئەوکات سەردانی تورکیایشی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەفتەی داهاتوو نۆیەمین ساڵەی كەمپینی هەفتەی سەلامەتیی دەرمان بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

سلێمان.. لەمانگێكدا ده‌ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوه‌

سەڵاح

یونیسێف: تاوەکو ئێستا 15 هەزار منداڵ لەکەرتی غەززە بەدەستی ئیسرائیل کوژراون

سەڵاح