zagros news agency

سبەی ئەردۆغان و پوتین لە لوتکەی بریکس کۆدەبنەوە

کۆشکی سەرۆکایەتیی کرێملن لە ڕاگەیەندراویکدا ئاشکرایکرد، سبەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک‌کۆماری تورکیا لە شاری کازان ـی رووسیا لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە پەراوێزی لوتکەی بریکس کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە جگە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات، ئاماژە بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا دەکرێت.
بڕیارە پۆتن و ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراویکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا یاریزانێکی مان سیتی دەکاتە ئامانج

یاسین

پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

هەوڵە خێراکانی ئیلۆن مەسک بۆ دابینکردنی وزە بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی ژینگەیی

سەڵاح