zagros news agency

رۆنالدۆ زیانێکی زۆر بە یانەیەک دەگەینێت

 

بەشداری نەکردنی رۆناڵدۆ کاریگەری زۆری هەبووە و زیانێکی دارایی گەورەی بە یانەی گوا گەیاندووە.
یانەی نەسڕی سعودی لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ رووبەرووی یانەی گوای هیندی بووەوە و هاندەرانی ئەو یانەیە چاوەڕێی ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببن بەڵام ئەو یاریزانە بانگهێشتی ئەو یارییە نەکرا و بەشداری نەکرد.

دواتر بەرپرسێکی یانەی گوا بڵاویکردەوە کە یانەکەیان رووبەڕووی زیانیکی دارایی زۆر بووەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بەرامبەر یانەکەیان بەشداری نەکرد.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر کریستیانۆ یاریی بکردایە ئەوا ژمارەیەکی زۆری هاندەران بلیتیان دەکڕی جگە لەوەش ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە سپۆنسەری ئەو یارییە بوون زۆرتر دەبوون و بڕە پارەیەکی زۆریان قازاند دەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە لەم وەرزەدا کریستیانۆ لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی نەکردووە بۆ ئەو یارییانەی کە لەدەرەوەی سعودیە بەڕێوەدەچن و یانەکەش چەند هۆکارێکیان بەو بابەتەوە بەستووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فازڵ میرانی: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی ئێران و خانەوادەی قوربانیان دەکەین

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانی بنکەی سەربازیی عەین ئەسدی ئەنبار کرد

سەڵاح