ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیتاڵیا.. یاری لوتکەی ئینتەر و یۆڤی بە پڕ گۆڵ و بە یەکسانبوون یەکلابوویەوە

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا و لە یاری لوتکە و دێربی، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ کۆتاییهات.

 

تایمی یەکەم تایمی پڕ گۆڵ دەرکەوت و لە ئەنجامی فشارەکانی ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئینتەر هەژمارکرد و لە خولەکی 15دا زیلینسکی بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد،

دوای ئەوە خانمە پیرەکە توانی دوو گۆڵ لەلایەن ڤلاهۆڤیچ و تیمۆسی وییا لە خولەکەکانی 20 و 26 تۆماربکات، بەڵام ئینتەری خاوەن یاریگا بەمە نەوەستا و ئەویش دوو گۆڵ لە دوو خولەکدا لەڕێگەی یاریزانان موختاریان و زیلینسکی بە لێدانی سزا تۆمارکرد و لەو تایمەدا پێشکەوت.

 

دووەم تایم بە هەمان هێز و ئاست دەستیپێکردەوە، لە خولەکی 53دا دۆمفریس گۆڵی چوارەمی بۆ ئینتەر تۆمارکردەوە،

ماتۆی ڕاهێنەری دوای چەندین گۆڕانکاری سەرکەوتووی ئەنجامدا و دوای هاتنە نێو یاریگا، یاریزان یێلدز توانی بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 71و 82 ئەنجامەکە بۆ یۆڤانتۆس یەکسانبکاتەوە و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم شێوەیە، هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت و ئینتەر میلان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ، یۆڤیش خاوەن 17 خاڵە و لە پلەی سێیەم دەبیندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەدەغەکردن لە ١٤ ناوچەی شرناخ ڕاگەیەندرا

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بە ڕیمۆنتادا کەڵەشێرەکانی فەرەنسای تێکشکاند

sirwan

مەسرور بارزانی: خەڵکی کوردستان هەرگیز رێگە نادات عێراق بگەڕێنرێتەوە سەردەمی دیکتاتۆری

سەڵاح