ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی فەرەنسا.. پاریس سانجێرمان شکستی بە مارسیلیای ڕکابەری هێنا

لە هەفتەی نۆیەمی خولی فەرەنسا و لە یاری کلاسیکۆدا، یانەی پاریس سانجێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی مارسیلیا.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە مارسیلیا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا پاریس هەرزوو گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی حەوتدا یاریزان جواو نیڤێس تۆمارکرد، دواتر ناوبژیوان لە خولەکی 20 دا یاریزان ئەمین حارسی یاریزانی یانەی مارسیلیا کارتی سوور کردە دەرەوە، پاشان لە خولەکەکانی 29 و 40 بیلاردی بە هەڵە لە خۆیان و بارکۆلا دوو گۆڵی تریان بۆ پاریس تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر بەڵام سەرەنجام یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی پاریس کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت، مارسیلیاش لە پلەی سێیەمدایە و خاوەن 17 خاڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەیەکی دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەکرێت

یاسین

كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێده‌كات

سەڵاح

دوای کەوتنەوەی ئاگر لە کێڵگەی نەوتی ڕومێلە، ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمی کردووە

سەڵاح