zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەکى کەمى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکى کەمى تۆمار کردوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (51) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى  6 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار و (64) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 21 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای تورکیا: شەش چەکداری پەکەکە لە چیای خواکوڕک کوژران

یاسین

نەوزاد شێخ کامیل: دابەشكردنی بەشەئارد دەستی پێكرد

دڵشاد

کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

سەڵاح