فیلمی ترسناکی “Obsession” سەرکەوتنێکی گەورەی لە شاشەی سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێنا و داهاتی جیهانی زەبەلاحی تۆمارکرد کە 371.2 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند، سەرڕای ئەوەی بودجەی بەرهەمهێنانی زۆر سنووردار بوو و تەنیا 1 ملیۆن دۆلار بوو، ئەمەش وایکرد ناوی خۆی لە نێوان دیارترین بەرهەمە سینەماییەکانی ئەمساڵدا بنووسێتەوە کە ئەنجامی جیاوازیان بەدەستهێناوە.
چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی پیاوێکەوە دەدوێت کە پەنا بۆ ڕێگایەکی سیحری دەبات بەو هیوایەی ژنێک بخاتە داوی خۆشەویستی خۆیەوە، بەڵام ڕووداوەکان وەردەچەرخێن بۆ گەشتێکی ترسناکی دەروونی، لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژی و خێرا بوونی ڕووداوەکان. تەنیا ئێستا ئەم فیلمە توانیویەتی ببێتە بەرزترین فیلمی ڕەسەنی ئینگلیزی لە ڕووی داهاتەوە لەم دەستپێکی خولە نوێیەدا.
ماڵپەڕی ScreenRant لەبارەی داهاتی فیلمەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، فیلمەکە 233.9 ملیۆن دۆلاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە، هاوشانی 137.3 ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا. بەم ئەنجامەش توانی بەربەستەکان بشکێنێت و پێش فیلمی “Sinners” بکەوێت کە پێشتر لە سەرووی لیستەکەدا بوو.
شارەزایان لەو بڕوایەدان، ئەم فیلمە توانیویەتی بەسەر ئالنگارییە گەورەکانی ڕیکلامدا سەربکەوێت، چونکە تەنیا لە ڕێگەی کەمپینێکی بەبازاڕکردنی زۆر بچووکەوە پێش نمایشکردنی، گەیشتە ئەم ئاستە بەرزە جیهانییە.

