ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مڕۆ 200 ڕێگەپێدانى دیکەى دروست کردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان ده‌كرێت

 

بەپێی ڕاگه‌یاندراوێكی پارێزگاى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30ى 10ى 2024، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى هەشتەم (200) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا کرد و سوپاسى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، هەروەها پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ئومێدى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەن خانووى خۆیان.

هه‌روه‌ها گوتیشى: “بابەتى زەوى سندووقى بەشێکى دیکەیە لە خزمەتگوزارییەکان، کە دوا بە دواى فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دەستى پێکراوە و بەخۆشحاڵییەوە تاکو ئیستا زیاتر لە ( 7 هەزار و 200 ) خانەوادەى سنوورى پارێزگاى هەولێر لەو بریارە، سوودمەند بوونە”.

ڕاشیگەیاند: “جگە لە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی کە ئەمڕۆ پێشکەشى ئێوەى بەڕێزى دەکەین، کێشەیەکى دیکەش هەبوو کە پەیوەست بوو بە خواستى خەڵک ئەویش کارتى زەوییەکانى کورانى نوێ بوو، کە کاتى خۆى وەک قەرەبوو وەریانگرتووە، لێرەوە بە دەرفەتى دەبینم ئەو مژدەیەش بە خاوەن زەوییەکانى کورانى نوێ ڕایبگەێنین، لە ئەمڕۆوە بڕیارماندا دەستبکرێت بە پڕۆسەى گۆڕینى ( 755 ) کارت بۆ سەندى ئەو گەڕەکە و خاوەنەکانیان دەتوانن لە بەیانییەوە سەردانى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بکەن بۆ دەستکردن بە مامەڵەکانیان”.

جێگەى باسە، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاووڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكوومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تاوەکو ئێستا زیاتر له‌ ( 7 هەزار و 200 ) هاوڵاتیی سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى دروستبکەن و خانووەکانیان لە نێو حەرمى گوند دروستبکەن و نۆژەن بکەنەوە، هێشتاش بەشیکى زۆرى مامەڵەى دیکە هاوڵاتییان ماوە و لەلایەن لیژنەى پارێزگا ڕێوشوێنى یەکلاییکردنەوەیان تەواونەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق نیوەی وڵاتی چین کۆلێژی دەرمانسازیی هەیە

سەڵاح

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: ئیسرائیل 420 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا

یاسین

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین