zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. ئێمباپێ سەرکردایەتی پاریسی کردو بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یاریێکی تری قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریال سۆسیداد میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی پاریس توانی لەنێو خاکی ئیسپانیاش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سۆسیداد بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا پاریس باشتر بینرا و کیلیان ئێمباپێی لە خولەکی 15 تۆڕی گۆڵی یانە ئیسپانیەکەی هەژاند، دوای چەندین هەوڵی تری هەردوو یانە، ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

 

تایمی دووەم درێژەی نەکێشا و سۆسیداد بێ هیوا کرا، کاتێک لە خولەکی 56 ئێمباپێ گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ پاریسیەکان تۆمارکرد،

ریال سۆسیداد چەندین هەوڵیاندا بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی ئەنجامەکە، تا لە خولەکی 89 میکێل مێرینۆ جیاوازیەکەی بۆ گۆڵێک.

 

بە پشت بەستن بە یاری چوون و هاتن، یانەی پاریس بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک و بە ئاسانی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسا هۆشداری دەداتە یامال

یاسین

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شەهیدانی گوندی زەرگەزەوی دەکات

یاسین

ئاژانسی زاگرۆس:له‌م كابینه‌یه‌دا 31 بنکەی تەندروستی و‌ 24 سەنتەری حکوومی پسپۆری و 32 نەخۆشخانەی حکوومی كراونه‌ته‌وه‌

یاسین