zagros news agency

جەنەرال دان کەین : ئەگەر پێویست بکات شەری زەمینی دەبێتە هەنگاوی داهاتوو

دونالد ترامپ ڕاگەیاندووە کە هەڵبژاردەی ئەنجامدانی هێرشێکی فراوانتر دژی ئێران دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هێمنییەکی نارەسمی لەنێوان هەردوو لاهەبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری Foreign Policy، ژمارەیەک لە شارەزایانی سەربازی و بەرپرسانی پێشووی ئەمریکی پێیان وایە هێرشێکی زەمینیی بەرفراوان لە ئێران زۆر دوورە، هەرچەندەئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سنووردار هەیە.

هەمان ڕاپۆرت ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمریکا هێزەکانی لەناوچەکە زیاد کردووە، لەوانە هێزی تایبەت و کادری پزیشکی، بۆفراوانکردنی هەڵبژاردە سەربازییەکان لەبەردەم سەرۆک.

ژەنەراڵ دان کەین، سەرۆکی ئەنجوومەنی هاوبەشی سەرکردایەتی سوپای ئەمریکا، لەبەردەم کۆنگرێس وتی ئەگەرپێویست بێت، شەڕی زەمینی دەبێتە هەنگاوی داهاتوو، بەڵام دانی بەوەدا نا کە «هێزی ئاسمانی سنووری هەیە»، و ئاماژەی کرد کە سوپا بەردەوام پلانی جیاواز ئامادە دەکات.

شارەزایان بڕوایان وایە نیشانەکانی ئێستا ئاماژە بەئامادەکاری بۆ هێرشێکی زەمینیی گەورە ناکەن، چونکە ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنە پێویستی بە هێزێکی زۆر گەورەتر لە نزیکەی ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی هەیە کە ئێستا لە ناوچەکە جێگیرن، و بەپێیهەڵسەنگاندنەکان نزیکەی ١٠٠ هەزار سەرباز پێویست دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیندانەکانی ئیسرائیل پڕ بووە لە دەستگیرکراوانی فەڵەستینی

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە

سەڵاح

هه‌ندرێن محه‌مه‌د: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

یاسین