zagros news agency

هەفتەی داهاتوو نۆیەمین ساڵەی كەمپینی هەفتەی سەلامەتیی دەرمان بەڕێوەدەچێت

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە، كە هەفتەی داهاتوو نۆیەمین ساڵەی کەمپینی هەفتەی سەلامەتیی دەرمانە و داواش لە هەمووان دەكات، كە لەو كەمپینە بەشدار بن و یارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی چاودێریی دەرمانسازی بدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی 10ی 2024، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بۆ بەڕێوەچوونی هەفتەی سەلامەتیی دەرمان بڵاوی كردەوە و ڕاشیگەیاندووە: “باڵادەستانی ڕێکخستنی کەرتی دەرمان لە سەرانسەری جیهاندا خەڵک هاندەدەن بۆ ڕاپۆرتکردنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان.”

داواشی لە هەمووان كردووە، كە بەشداربن و یارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی چاودێریی دەرمانسازی بدەن لە سەرانسەری جیهان بۆ چاودێریکردنی سەلامەتی دەرمانەکان.

نۆیەمین ساڵە لەسەر یەك، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەمپینی هەفتەی سەلامەتیی دەرمان بەڕێوەدەبات، كە تێیدا لەو هەفتەیەدا، چالاكییە تەندروستی و هۆشیارییە تەندروستییەكانی دەرمان زیاتر چڕ دەكرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

هێزەکانی ئاسایشی سووریا شانەیەکی داعشیان لە دەڤەری دارایا دەستگیر کرد

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: سەركۆمار هیچ بەرگرییەك لە كوردستان ناكات

دڵشاد