zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکى بەرچاویان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (2) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و  69 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (4) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دۆلارێک و 76 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی عەبدوڵلا عەزیز مەلا خاڵ هەمزە مێرگەسۆری دەکات

یاسین

باڵیۆزخانەی عێراق روونکردنەوە لەسەر زیادکردنی نرخی ڤیزای سووریا بۆ عێراقییەکان دەدات

سەڵاح

باشترین سەرچاوەکانی کاربۆهیدرات بۆ ئەو کەسانەی بە نیازن کێشیان داببەزێنن

یاسین