zagros news agency

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا رایگەیاند، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، هاووڵاتیی ئیرانی کە رەگەزنامەی ئاڵمانیشیی هەبووە، هەر سێ کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی فرانکفۆرت، هامبورگ و میونشن دادەخات و لەمەودوا تەنیا باڵیۆزخانەی ئێران لە بەرلین چالاک دەمێنێت.
ئاڵمانیا پێشتر هەر بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە لەسێشدارەدانی ئەو هاووڵاتییە، باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگ کردبۆوە.
لە سێدارەدانی جەمشید شارمەهد، بە تۆمەتی پلاندانان بۆ تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی له ئێران، ناڕەزایەتیی توندی وڵاتانی ئەورووپای لێ کەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکبووەوە لە 70 دۆلار

سەڵاح

لە22 ساڵدا 42 کەسایەتیی سیاسی لە عێراق تیرۆر کراون

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بایەر لیڤەرکوزن بەسەرکردایەتی وێرتز سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین