zagros news agency

ئومێد خۆشناو: تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە پشوو ڕابگەیەندرێت

 

سەرباری هۆشداریی و مەترسییەکان لە زۆری ڕێژەی باران بارین و دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر، پارێزگاری هەولێر ئه‌وه‌ی خسته‌روو، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ پشوو نییە، كه‌ بەهۆی مەترسییەکانی لافاو و باران بارین ڕابگەیەندرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی بەهۆی باران و مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو، پشوو لە پارێزگای هەولێر ڕابگەیەندرێت.

کەشی سبەینێ یەکشەممەش، 03-11-2024، وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی بەخۆڕ لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکووک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین. لە دوای نیوەڕۆ و کاتەکانی شەودا باران بە ڕێژەیەکی کەمتر بەردەوام دەبێت.”

 

کوردستان24

هەواڵی پەیوەندیدار

لە زیقار 60 بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەستیان لە كار كێشایەوە

سەڵاح

کیلیان مێرفی دەنگۆکانی وەرگرتنی ڕۆڵی “ڤۆڵدمۆرت” ڕەت دەکاتەوە

ART

کۆمپانیای HUAWEI سیستەمێکی نوێی راگەیاند

یاسین