zagros news agency

پزیشکی دادی ئێران: ٣٣٧٥ کەس لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون

سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران گوتی ٣٣٧٥ کەس لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون.
عەبباس مەسجدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی ئەم ئامارە پەیوەندیی بە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ٩ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو تا ٢١ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەیە.
بە گوتەی ناوبراو، تەرمی چوار کەس بەهۆی سەختیی پێکانەکانیانەوە نەناسراونەتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی داد گوتی بەهۆی جۆری چەکەکانەوە لە سەدا ٤٠ی کوژراوەکان لە سەرەتادا نەناسراونەتەوە و پێویستیان بە دیاریکردنی ناسنامە بووە.
بە گوتەی ناوبراو، زۆرترین کوژراوەکان خەڵکی پارێزگاکانی تاران، هورمزگان و ئەسفەهانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا فرۆکەی بۆمب‌هاوێژی بە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی لە نزیک ایران جێگیر کرد

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

بە گوژمەی ١٠ ملیۆن دۆلار؛ ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان واژوو کرا

سەڵاح