ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا فڕۆکەی B-52 دەنێرێته‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمەریکا ڕایگەیاند کە فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سووتەمەنی و وێرانکەری دەریایی جۆری B-52  بۆ بەهێزکردنی بوونی سەربازیی ره‌وانه‌ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كات، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن و گروپی هەڵگری یاوەری ئامادەکاری دەکەن بۆ جێهێشتنی ناوچەکە.

پنتاگۆن لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند کە ره‌وانه‌كردنی ئەم هێزانە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و خۆڕاگری جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا دەردەخات.

وتەبێژی پنتاگۆن پاتریک رایدەر  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بۆ بەرگری لە هاوڵاتیان و هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرگری لە ئیسرائیل و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕێگەی بەربەستەوە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوید ئۆستن فەرمانی داوە بە ناردنی چەند فڕۆکەیەکی ستراتیژی و مووشەکی وێرانکەری دیکە بۆ ناوچەکەدا.

پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا دەشڵێت، ئەگەر ئێران و هاوپەیمانەکانی و بریکارەکانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئامانجکردنی کارمەندان یان بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، ئەوا ئەمریکا هەر ڕێوشوێنێکی پێویست بێت بۆ بەرگری لە گەلەکەی دەگرێتەبەر.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە کە فڕۆکەی بۆمب هاوێژی B-52 چەند جارێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو کراونەتەوە وەک ئاگادارکردنەوەیەکی راستەوخۆ بۆ ئێران، ئەمەش دووەم جارە لە ماوەی مانگێکدا لە ناوچەکەدا بڵاو دەکرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین

کەشناسى پێشبینییەکانی  بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیاند

سەڵاح