zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان جێگیرە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (73) دۆلار و (10) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى بە جێگیری ماوەتەوە.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (49) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەی “The Wheel of Time” هەڵوەشایەوە

ART

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین