ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشىناسی : شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت

 

ئەمڕۆ یەک شەممە 03– 11 – 2024
کەش/ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران , کاریگەرى باران بارین و شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت, لە نیوەڕۆ دووبارە باران بارین دەست پێدەکاتەوە, لە دواى نیوەڕۆ رێژەى باران بارین زیاد دەکات بۆ لێزمە بارانى ناو بەناو , کاریگەى ئەم کەشە ناسەقامگیرە تا کاتەکانى شەو درەنگ دەمێنێتەوە .
لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ , ئاسمانى ئەم ناوچانە زیاتر نیمچە هەور دەبێت , کاریگەرى باران بارین لەم ناوچانە بە شێوەى نمە بارانى پچر پچر لەسەر هەندێ ناوچە لە هەندێ کاتدا دەبێت .
لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى ڕاپەڕین , کاریگەرى شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت , لە دواى نیوەڕۆ باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانى سنوورى ئەم ناوچانە دەست پێدەکات , باران بارین مامناوەند دەبێت , وە باران بارینى بە لێزمە لەسەر بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین و باکوورى پارێزگاى سلێمانى دەبێت , هەروەها لەگەڵ باران بارینى بە لێزمە هەورە تریشقەش دەبێت .
لە ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى کەرکووک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , ئەگەرى نمە باران هەیە لە دواى نیوەڕۆ , لەشەودا کاریگەرى باران بارین زیاد دەکات وە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک, لە هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى (25) کم/ک .
ئاراستەی با/ لە گۆڕاندا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم دەبێت ,لە کاتى باران بارین (5-7) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما لەسەر نەخشە ئاماژەی پێکراوە

سبەی دوو شەممە 04 – 11 – 2024
کەش/ شەپۆلى باران بارین بە گشتى لە سەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت , ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت , باران بارین بە شێوەى نمە باران و هەندێ کات بارانى مامناوەند لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت ,لە سەنتەرى پارێزگاکان نمە باران و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک, لە هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووى (25) کم/ک .
ئاراستەی با/ لە گۆڕاندا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 03- 11- 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک‌کۆماری تورکیا بەشداری لە لووتکەی ناتۆ دەکات

یاسین

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنێکی دیکە له کرێی خوێندن دەکات

یاسین

عێراق ساڵانە بە بەهای 67 ملیار دۆلار کاڵا هاوردە دەکات

سەڵاح