ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیستی مووچەی مانگی 10 گەیشتە دەست دارایی عێراق و لە وردبینیكردندایە

 

وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، لیستی مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانيان بەدەست گەیشتووە و ئەگەر تێبینی و سەرنجیان نەبێت، لە 24 كاتژمێری داهاتوودا پارەی پێویست بۆ خەرجكردنی مووچە دەنێرن.

وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 4/11/2024، لیستی مووچەی مانگی 10ى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانيان بەدەست گەیشت، هەر لەبارەی مووچەی مانگی 10وە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە كەناڵی (كوردستان 24) ڕاگەیاندووە: “ئێستا لە وەزارەتی دارایی وردبینیکردنی لیستەکە دەستی پێکردووە، ئەگەر هیچ تێبینی و سەرنجێک لە لیستی مووچە نەبێت، ئەوە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا پارەی پێویستی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت.”

دوێنێ یەکشەممە 3/11/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمییدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتەکەیانەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 18/10/2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول 9ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا، ڕۆژی پێنجشەممە 24/10/2024، کۆتایی بە دابەشكردنی مووچە هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێک لە مەترسیدارترین مافیاکانی ئیتاڵیا له‌ ئیسپانیا دەستگیر كرا

سەڵاح

به‌وێنه‌… سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێرى کرد

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین